PM:11:15:13/01/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەربێلوا دوپاتیکردەوە تا ئەو کاتەی یانەکەی
بیەوێت لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و شێوازی خۆشی پەیڕەو دەکات.
ئەلڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید، لە
یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا دوای دەستبەکاربوونی وەک جێگرەوەی چابی ئەلۆنسۆ، بە
گەشبینی و حەماسێکی زۆرەوە قسەی کرد و رایگەیاند کە ئامادەیە بۆ ئەو بەرپرسیارێتییە
گەورەیە.
لە قسەکانیدا ئەربێلوا جەختی کردەوە، 20 ساڵە
لەناو ماڵی ریاڵ مەدریددایە و یانەکە بە ماڵی خۆی دەزانێت، بۆیە ئامادەیە تا ئەو
کاتەی ریاڵ بیەوێت لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
سەبارەت
بە پەیوەندی لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە هاوڕێیەتییەکی قووڵ لە
نێوانیاندا هەیە و پێش دەستبەکاربوونی قسەی لەگەڵ کردووە و ئەلۆنسۆ هیوای
سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
ئەربێلوا
بەرگری لە یاریزانانی تیپەکە کرد و جەختیکردەوە، نابێت مێژووی ئەو یاریزانانە
لەبیر بکرێت کە شەش نازناوی چامپیۆنزلیگیان هەیە، و جەختی کردەوە کە فەلسەفەی ئەو
تەنها بردنەوەیە.
هەروەها باسی لەوە کرد، سوود لە ئەزموونی راهێنەرانی
پێشووی وەک مۆرینۆ وەردەگرێت، بەڵام دەیەوێت بە شێوازی تایبەتی خۆی کار بکات نەک
لاساییکردنەوەی کەسانی تر.
سەبارەت
بە ڤینیسیۆس جونیۆریش، هیوای خواست ئەو ڤینیسیۆسە ببینێتەوە کە چێژ لە یاری
دەبینێت و سەما دەکات.
لە
کۆتاییدا ئاماژەی بە گرنگیی ئەکادیمیای یانەکە و تواناکانی پینتۆسی راهێنەری
جەستەیی کرد و وتی: لە یارییەکەی بەرامبەر ئەلباسێتی هەموو یاریزانەکان لە سفرەوە
دەست پێ دەکەن و دەرفەتیان دەبێت.