PM:09:29:19/11/2021
1036 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئۆبامیانگ
ڕایگەیاند کە ئەو باشترین و سەرنجڕاکێشترین کاپتنە لە خولی ئینگلتەرا.
پێر ئێمریک
ئۆبامیانگی گابۆنی ئەستێرەی یانە ئارسناڵی ئینگلیزی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە
خۆی بە باشترین کاپتنی خولی ئینگلتەرا دەزانێت تەنانەت ڕەنگە باشترینی جیهانیش
بێت.
ئەو هێرشبەرە
وتیشی: سەرکردایەتی کردنی ئارسناڵ جوانترین ئەرکە لە تۆپی پێدا و هەوڵەدات
باشترینی خۆی پێشکەش بکات تا بیسەلمێنێت کە شایەنی ئەو ئەرکەیە.
ئۆبامیانگ ئاماژەی
بەوەشکرد کە هەمیشە هەوڵەدات تا ببێتە نمونەیەک بۆ لاوان و کەسە بەتەمەنەکانیش کە
هاندەری یانەکەن و ئەو ئەرکەشی بە گرنگترین بەشی سەرکردایەتیکردنی یانەکەی
دەزانێت.
لەکۆتایشدا
وتی: کاتێک دەبیتە کاپتنی یانەیەک ئەرکەکەت بەوجۆرەیە و پێویستە خۆتی لەگەڵدا
بگونجێنیت چونکە جوانترین کاری تۆپی پێیە.