PM:10:04:05/04/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا وێستهام سەرەڕای گەڕانەوەی لە کۆتا خولەکەکان تووشی شکست هات.
لە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی لیدز یونایتد و وێستهام رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی لیدز باشتر بینران و توانیشان لە خولەکی 26 گۆڵی یەکەم لە رێگای تاناکاوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 75 کاڵڤێرت لوین بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی کرد بە دوو هێندە بۆ لیدز، بەڵام یاریزانانی وێستهام بێهیوا نەبوون و پاش چەندین هێرش توانیان لە خولەکەکانی سێ و شەشی زیادکراوی ئەو تایمە دوو گۆڵ لە رێگای فێرناندێز و دیساسییەوە تۆماربکەن و کاتی یاسایی یارییەکەش بە یەکسانی کۆتایی پێهات.
پاشان پەنا برایە بەر دوو تایمی زیادکراو، بەڵام تێیاندا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا، پاشان لێدانە یەکلاکەرەوەکان یارییەکەیان یەکلایکردەوە کە تێیدا لیدز بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ براوەبوو.
بەم ئەنجامەش، لیدز پاش گەیشتنی بە قۆناغی پێش کۆتایی رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە، لە یارییەکی تری هەمان قۆناغیشدا، مان سیتی و ساوسهامپتۆن بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن.