AM:12:10:06/04/2026
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئایندهۆڤن پێش کۆتایی خولی هۆڵەندا بە پێنج هەفتە
بووە پاڵەوان و بۆ 27م جار نازناوی خولی وڵاتەکەی بەدەستهێنا.
یانەی پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن بە شێوەیەکی فەرمی بۆ
جاری سێیەم لەسەریەک و بۆ وەرزی 2025 بۆ 2026 بووە پاڵەوانی خولی هۆڵەندا دوای
ئەوەی یانەی فاینۆردی ڕکابەری نەیتوانی لە یانەی ڤۆڵیندام بباتەوە و بە بێ گۆڵ
یەکسان بوون.
ئەم ئەنجامە وای کرد جیاوازی نێوان هەردوو یانەکە
بگاتە 17 خاڵ لە کاتێکدا پێنج گەڕ بۆ کۆتایی خولەکە ماوە و بەمەش پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن
بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ نازناوەکەی مسۆگەر کرد.
ئەمە بۆ سێیەمجارە لە مێژووی یانەکەدا کە بتوانن
سێ وەرز لەسەریەک ببنە پاڵەوان و ئێستا خاوەنی 27 نازناوی خولەکەن و تەنیا یانەی ئەیاکس
ئەمستردام لە پێش ئەوانەوەیە کە 36 نازناوی هەیە.
سەرکەوتنەکەی یانەکە شەپۆلێکی گەورەی
ئاهەنگگێڕانی لە شەقامەکانی شاری ئایندهۆڤن دروست کرد و بڕیارە رۆژی سێشەممە لە
مەراسیمێکی تایبەتدا لە یاریگای فیلیپس ستادیۆن جامەکەیان پێشکەش بکرێت.