PM:11:45:05/04/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە پێنج گۆڵ شکستی بە ڕۆما هێنا و پێگەی خۆی لە لوتکە بەهێزتر کرد.
لە یارییەکی هەفتەی 31ی خولی ئیتاڵیدا، یانەی ئینتەر میلان لەسەر یاریگای خۆی میوانداری ڕۆمای کرد.
لە تایمی یەکەم، بە هێرشە خێراکانی ئینتەر دەستی پێکرد و هەر لە خولەکی دوودا لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، پاشان مانچینی لە خولەکی 40دا ئەنجامەکەی بۆ ڕۆما یەکسان کردەوە، بەڵام هاكان چالهانئۆغلو لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەر تۆمارکرد و ئەو تایمە بە پێشەنگی خاوەن یاریگا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، کوڕانی خاوەن یاریگا بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد؛ لاوتارۆ لە خولەکی 52 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، پاشان تۆرام لە خولەکی 55 و بارێلا لە خولەکی 63 گۆڵەکانی چوارەم و پێنجەمیان تۆمارکرد، ڕۆماش تەنها توانی لە خولەکی 70دا لە ڕێگەی پێلێگرینییەوە گۆڵی دووەم تۆمار بکات.
سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی ئینتەر میلان کۆتایی هات.
بەم سەرکەوتنە، ئینتەر میلان کۆی خاڵەکانی گەیاندە 72 خاڵ و بە جیاوازییەکی زۆر لە لوتکەی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا مایەوە، لە کاتێکدا ڕۆما بە 54 خاڵ لە پلەی شەشەمدا جێگیر بوو.