کۆمپانی: دەیڤز و موسیالا نزیکن لە گەڕانەوە

AM:12:33:14/12/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی رایگەیاند رێزێکی زۆر لە ماینز دەگرن ودەیڤز و موسیالا نزیکن لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان.

ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن، پێش یارییەکەیان بەرامبەر ماینز، جەختی لەوە کردەوە کە، ڕێزێکی زۆریان بۆ ماینز هەیە و هیچ یارییەک ئاسان نییە.

وتیشی: راستە ماینز لە خوارەوەی ریزبەندییە، بەڵام ئەوە مانای ئەوەیە ئەو یانەیە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ کۆکردنەوەی خاڵ، بۆیە ئەوانیش پاڵنەریان هەیە تا کێشەمان بۆ دروست بکەن.

دەشڵێت: پێویستە ئاستێکی باش پێشکەش بکەین و متمانەم بە هەموو پێکهاتەکەم هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین، ئاستی لینارت کارلیش زۆر سەرسوڕهێنەرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شتێک بە باشی دەڕوات سەبارەت بە ئەلفۆنسۆ دەیڤز، بەڵام دەبێت سەرەتا توانای جەستەیی بۆ بگەڕێتەوە، موسیالاش نزیکە لە گەڕانەوە بەڵام هیوادارین پێش سەری ساڵ راهێنان ئەنجام بدات.