AM:10:46:12/12/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤاردی بەباشترین
یاریزانی مانگی 11ی خولی ئیتاڵیا دەستنیشکرا و بووە یەکەمین ئینگلیزی ئەو خەڵاتە
بباتەوە.
جەیمی ڤاردیئەستێرەی دێرینی ئینگلیزی کە ئێستا لە ئیتاڵیا یاری بۆیانەی کریمۆنزی
دەکات، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی نۆڤەمبەری خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا، بەمەش
دەبێتە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی لە مێژوویسێریا ئەی کە خەڵاتەکە
بەدەستبهێنێت.
سێری ئەی لە راگەیەندراوێکدا نووسیوویەتی: خەڵاتی
باشترین یاریزانی مانگی نۆڤەمبەر بەخشرایە جەیمی ڤاردی یاریزانی کریمۆنزی بەدەنگی هاندەران،
کێبڕکێکەی لە یاریزانان، ماینان لە میلان و لاوتارۆ لە ئینتەر، هەروەها نێرس لە ناپۆلی
و ئۆستیگارد لە جەنەوا و زانیلۆ لە ئۆدەنیزی بردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوەشکراوە، هەڵبژاردنی
شەش یاریزانی کۆتایی بە بەکارهێنانی شیکاری پێشکەوتووی کۆمپانیای کاما سپۆرت بووە،
هەڵسەنگاندنەکە تەنها لەسەر بنەمای ئاماری یارییەکان و ئەدای تەکنیکی نییە، بەڵکو
جوڵەی بێ تۆپ و سەرجەم لایەنەکانی یاریزانەکان لەبەرچاو دەگیرێت، ئەمەش ڕێبازێکە
کە بە شێوەیەکی بابەتیانە و هەمەلایەنانە هەڵسەنگاندن بۆ کوالیتی ئاستی یاریزانێک
دەکات.
ڤاردی 38 ساڵان لە مانگی 11 بەشداری لە سێ یاری
یانەکەی کرد و توانی گۆڵێک دژی یۆڤانتۆس تۆماربکات، لە یەکەمین رۆژی مانگی 12ش لە
یاری یانەکەی بەرامبەر بۆلۆنیا دوو گۆڵی تۆمارکرد، لە ئێستاشدا پاش 14 هەفتە و 12
یاری چوار گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.