چامپیۆنز لیگ.. لیڤەرپوڵ شکستی بە ئینتەر میلان هێنا و ئەتلەتیکۆش بردیەوە و چێڵسیش دۆڕا

AM:01:14:10/12/2025

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ لیڤەرپوڵ شکستی بە ئینتەر میلان هێنا و ئەتلەتیکۆش بردیەوە و چێڵسیش دۆڕا.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوو یانە لەیەکترەوە نزیک بوو بەڵام تا ڕادەیەک ئینتەر باشتر بینرا، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، لیڤەرپولی میوان زۆر باشتر بینران و دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت، پاش چەندین هێرشیش لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوون تا لە خولەکی 88 لێدانێکی سزایان بۆ هەژمارکرا و سۆبۆسلای بە سەرکەوتووی جێبەجێی کرد.
سەرەنجامیش لیڤەر بە گۆڵێکی بێوەڵام براوەبوو، خاڵەکانیشی بوون بە 12 خاڵ لە پلەی هەشتەم، ئینتەر میلانیش هەمان ژمارەی خاڵی هەیە لە پلەی پێنجەم.
لە یارییەکانی تریشدا، ئەتلەتیکۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئایندهۆڤنی بردەوە، چێڵسیش بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ئەتڵانتا دۆڕا.