PM:10:10:08/12/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەجامی عەرەب مەغریب بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە سعودییەی بردەوە و بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکانی هەفتەی سێیەم و لە گروپی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی عەرەب سعودییە ڕووبەرووی مەغریب بوویەوە.
لە تایمی یەکەمدا مەغریب باشتربوو بەجۆرێک لە خولەکی 11 لەرێگەی کەریم بەرکاوی گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.
پاشان سعودییە هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ گەرادنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم
لەبەرژەوەندی مەغریب کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا یارییەکە بەبەهێزی مایەوە بەجۆرێک هەردوولا لەچەندین ساتدا نزیک بوون لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام لێهاتووی گۆڵپارێزی هەردوو هەڵبژاردەکە رێگری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر.
سەرئەنجام یارییەکەش بە گۆڵێک بێبەرامبەر لەبەرژەوندی مەغریب کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ و بەپلەی یەکەم سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو و لەهەمان کاتدا سعودییەش بە شەش خاڵ و بە پلەی دووەم سەرکەوت.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەدا عومان لە کۆمۆرۆسی بردەوە بەڵام نەیتوانی بگاتە قۆناغی داهاتوو و هەردوو هەڵبژاردەکە ماڵئاواییان کرد.