AM:09:37:18/11/2021
12588 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ڕاپرسییەکی پێگەى گۆڵدا میسی ڕکابەرییەکە لە ڕۆناڵدۆ دەباتەوە و وەک
باشترین یاریزانی 2021 دەستنیشاندەکرێت.
پێگەى گۆڵ ڕاپرسییەکی بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزان لە سەر ئاستی کوڕان و
کچان بۆ ساڵی 2021 ئەنجامدا کە زیاتر لە 24ملیۆن هاندەر لە سەرتاسەری جیهاندا
بەشداریان کرد.
پاش ڕکابەریەکی بەهێز لە دوا
ساتەکاندا و لە سەر ئاستی کوڕان و پاش دەنگدانی 14 ملیۆن هاندەر، میسی ئەستێرەى پاریس سان جێرمان بە جیاوازی 24
دەنگ ڕاپرسییەکەى لە ڕۆناڵدۆی یاریزانی مانچستەر یونایتد بردەوە و خەڵاتی گۆڵ 50ی
بۆ ساڵی 2021 بردەوە.
پێگەکە ئاشکرایکرد، ڕاپرسییەکە بۆ 50 یاریزانی تۆپی پێ کرا، کە هەریەک لە
لیڤاندۆڤسکی پلەی سێیەم و محەمەد سەڵاح پلەى چوارەم و مباپێش پلەى پێنجەمی
بەدەستهێنا.
لەسەر ئاستی کچانیش پاش دەنگدانی 10 ملیۆن هاندەر بوتیاسی ئەستێرەى یانەى
بەرشەلۆنە پلەى یەکەم و خەڵاتەکەى بردەوە و سێ کچە یاریزانی تری یانە
کەتەلۆنییەکەش پلەکانی دووەم تا چوارەمیان بەدەستهێنا.