PM:05:47:23/11/2025
376 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا ڤاڵڤێردی بۆ زیاتر بەهێزکردنی ریزەکانیان بگوازنەوە.
خواستی مان سیتی بۆ بەردەوامیدان بە تۆکمەکردنی ریزەکانی و بەرزی ئاستی فیدرکۆ ڤاڵڤێردیش وای کردووە کە ئەو یاریزانە ببێتە ئامانجێکی سەرەکی ئەو یانە ئینگلیزییە.
تۆڕی فیچاجێس ئەوەی ئاشکراکردووە کە ستیزن لە ئێستاوە ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی لە حوزەیرانی داهاتوودا فیدریکۆ ڤاڵڤێردی لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەهۆی ئەوەی ئەو ناوەراستکارە یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی ئەلۆنسۆی راهێنەر زۆر قورسە دەستبەرداری ببن.
لەلایەکیترەوە تاکە رێگە بۆئەوەی مان سیتی بگات بە ئامانجەکەی کە کڕینی ئەو یاریزانەیە، ئامادەکردنی ئۆفەرێکی خەیاڵییە بەجۆرێک زیاتربێت لە 200 ملیۆن یۆرۆ.