AM:11:29:18/11/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێکانەکەی پێدری پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و
پێشبینی دەکرێت بۆ یاریی چێڵسی بگەرێتەوە ناو پێکهاتەکەی فلێک.
پاش ئەوەی پێدری لە پاش یاریی کلاسیکۆ توووشی پێکانبوو
هەربۆیە لەوکاتەوە بەم هۆکارە نەیتوانیوە بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە نوێترین
پێشهاتی سەبارەت بە بارودۆخی ئەو یاریزانە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە
کە پێکانەکەی پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر زۆرە لە چەند
رۆژی داهاتوودا ناوەراستکارەکە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی بلەوگرانا بکات.
لەلایەکیترەوە پێشبینی دەکرێت پێدری بۆ یاریی چێڵسی لە
بەرواری 25ی ئەم مانگە بگەرێتەوە ناو پێکهاتەکەی هانسی فلێک و لەلایەن تیمی پزیشکی
بەرشەلۆنەوە گڵۆپی سەوزی بەشداریکردنی بۆ هەڵ بکرێت.