مان یونایتد بەنیازە جارێکیتر ماکتۆمینای بگەڕێنێتەوە

PM:11:20:12/11/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد بەنیازە جارێکیتر ماکتۆمینای بگەڕێنێتەوە پێکهاتەکەی و کێبڕکێی تۆتنهام و نیوکاسل دەکات.

سکۆت ماکتۆمینای لەماوەی دوو وەرزی رابردوودا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی خولی ئیتاڵیا و یانەی ناپۆلی جگە لەوەش هۆکاری سەرەکی بردنەوەی نازناوی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵیا بوو بۆ یانەکەی.

پێگەی کاوت ئۆفساید ئاشكرایکردووە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چاودێری سکۆت ماکتۆمینای ئەستێرەی ناپۆلی دەکەن و دەیانەوێت بیگەڕێننەوە یانەکەیان.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری شەیتانە سوورەکان سەرسامە بە تواناکانی ئەستێرە سکۆتلەندیەکە و دڵنیایە لەوەی کە سوودێکی زۆری بۆ هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دەبێت.

نوسیویەتی، جگە مان یونایتد هەریەکە لە یانەکانی تۆتنهام و نیوکاسل یونایتدیش گواستنەوەی هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج لە کاتێکدا ناپۆلیش ئامانجی ئەوەیە پارێزگاری لە تواناکانی بکات و تەنها لە یەک کاتدا دەیفرۆشێت کە ئۆفەرێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی پێشكەش بکرێت.

ماکتۆمینای لە هاوینی 2024 بەرامبەر بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە مان یونایتدەوە پەیوەندی کرد بە ناپۆلیەوە، تا ئێستا لە 50 یارییدا 17 گۆڵ و حەوتئەسیستی هەیە بۆ یانە ئیتاڵیەکە، نازناوی خولی ئیتاڵیاشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک