AM:10:51:11/11/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێکانەکەی پێدری پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و
پێشبینی دەکرێت بۆ یاری چێڵسی یاخود ئەلاڤێس بگەرێتەوە یاریگاکان.
پاش ئەوەی پێدری لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید
تووشی پێکانبوو بەوهۆیەوە نەیتوانیوە تاوەکوو ئێستا بەشداری مەشق و راهێنانەکانی بەرشەلۆنە
بکات.
رادیۆ کەتەلۆنیا نوێترین پێشهاتی سەبارەت بە بارودۆخی
ئەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە پێدری هەنگاوی باشی
بڕیوە بۆ چاکبوونەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر زۆرە ئەو
ناوەراستکارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە راهێنان کردن بکاتەوە لەسەر چیمەن.
لەلایەکیتریشەوە ئەگەر هەیە پێدری بۆ یاریی چێڵسی لە
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە وابڕیارە لە 25ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت یاخود
بۆ یاریی ئەلاڤێس لە خولی ئیسپانیا کە 29ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت بگەرێتەوە
یاریگاکان.