بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

PM:06:51:13/08/2025

500 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئامادەیە بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئۆلمۆ ببێت و یانەکانی وڵاتی ئینگلتەراش رکابەری گواستنەوەی دەکەن.

پاش ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی تاوەکوو ئێستا کێشەی ناو تۆمارکردنی بەشێکی یاریزانەکانی چارەسەربکات، هەربۆیە بلەوگرنا بڕیاریانداوە بیر لەدەست بەرداربوون بکەنەوە لە ئەستێرەکانیان.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاریانداوە دانی ئۆلمۆ بخەنە لیستی فرۆشتنەوە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەرشەلۆنە ئامادەن بە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان ببن و یانەکانی ئینگلتەراش ئامادەن ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئەو یاریزانە بکەن.

هۆکاری ئەوەی بلەوگرانا ئەم بڕیارەیانداوە بۆئەوە دەگەرێتەوە کە یانەکە مارکۆس راشفۆردیان گواستووەتەوە و لەهەمان کاتدا فێرمین لۆپێزیان هەیە کەلەهەمان پێگەی ئۆلمۆ یاریی دەکات ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، هەربۆیە فرۆشتنی دانی ئۆلمۆ گاریگەری گەورە لەسەر پلانەکانی هانسی فلێک دروست ناکات.