کانسێلۆ خۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە

PM:12:27:24/06/2025

660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کانسێلۆ خۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە تا بۆ وەرزی داهاتوو بیگوازنەوە یانەکەیان.

جواو کانسێلۆی بەرگریکاری پورتوگالی لە هاوینی ساڵی رابردوو پەیوەندی کرد بە یانەی هیلالی سعودی بە گرێبەستێکی سێ وەرزی تا هاوینی ساڵی 2027 بەڵام مانەوەی لەو یانەیە مسۆگەر نییە.

میگێل لۆپێزی رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کانسێلۆ لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە خۆی پێشکەشی یانەی بەرشەلۆنە کردووە تا لەم هاوینەدا بیگوازنەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكرایکردووە، بەرگریکارە پورتوگالییەکە هەست بە دڵخۆشی ناکات لە یانەی هیلال و ژیانکردن لە وڵاتی سعودیە لەبەرئەوە ئامانجی ئەوەیە بگەڕێتەوە ئەوروپا.

دەشڵێت، لە ئێستادا بڕیاری کۆتایی لای بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەیە کە ئایا ئامادەن گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئیمزابکەن یان نا، جگە لەوەش یانەی هیلال ئامادەیە دەستبەرداری ببێت و گرێبەستی نوێ ئەنجامبدات.

کانسێلۆ لە رابردوودا بە خواستنی یەک وەرز یاری بۆ بەرشەلۆنە کردووە و لە 42 یاریدا چوار گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەبووە بەڵام هیچ نازناوێکی لەگەڵدا بەدەست نەهێناوە.

خ . ک