مێسی لە لیستی یاریزانانی ئەرجەنتین دوورخرایەوە

PM:07:55:17/03/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێسی بەهۆی پێکانەوە لە لیستی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دوو یاریی داهاتوو دوورخرایەوە.

بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین رایگەیاند، لیۆنێل میسی ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەکەیان بەهۆی پێکانەوە لە لیستی یاریزانەکانیان بۆ دوو یاریی داهاتوو دورخراوەتەوە.

لای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ دوپاتیکردەوە، دوای یارییەکەی ئینتەر میامی بەرامبەر ئەتلانتا یونایتد، مێسی هەستی بە ئازار کردووە و راستەوخۆ پشکنینی پزیشکی بۆکراوە.

روونیکردووەتەوە، پشکنینەکان دەریان خستووە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە توشی پێکانێکی ماسولکەیی بچوک بووە لە بەشی ناوەڕاستی رانی، بەو هۆیەوە لە لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی تانگۆ دوورخرایەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووە، جیا لە مێسی، پاولۆ دیبالاش بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشێک بێت لە یاریزانانی ئەرجەنتین بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامەر ئۆرۆگوای و بەڕازیل لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.