PM:08:50:23/10/2021
43704 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕاپرسیەکی کەناڵی سکای سپۆرت کریستیانۆ وەک باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی
پێ دیاریدەکات.
دوای ئەوەی کەناڵی فەرمی سکای سپۆرتی جیهانی هەڵسا بەئەنجامدانی ڕاپرسیەک
تایبەت بە دیاریکردنی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ لەهەموو سەردەمەکاندا
کریستیانۆ دەنگدانەکەی بردەوە.
ڕاپرسیەکە پێکهاتبوو لە دەنگدانێک بۆ چوار یاریزان کە ئەوانیش مارادرنای
ئەرجەنتینی و پیلێی بەرازیلی و میسی ئەرجەنتین و کریستیانۆی پرتوگالی بوون.
لەو ڕاپرسیەدا نزیکەی 480 هەزار کەس بەشداری دەنگدانەکەیان کردبوو بۆ ئەوەی
باشترین یاریزان هەڵبژێرن.
لەئەنجامیشدا کریستیانۆ لە سەدا 36ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و میسی لەسەدا 35ی
دەنگەکانی بەدەستهێنا و کریستیانۆ وەک باشترینی مێژوو هەڵبژێردرا.