ئاراوخۆ توشی پێکانبوو

AM:11:21:07/07/2024

628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵد ئاراوخۆ بەرامبەر بەرازیل توشی پێکانبوو بەو هۆیەوە بەگریانەوە یاریگای جێهێشت.

لە یاری نێوان بەرازیل و ئۆرۆگوای، رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و یانەی بەرشەلۆنە توشی پێکانێکی ماسولکەی بوو لە قاچی چەپیدا.

بە دیاریکراوی لە خولەکی 30 رۆناڵد ئاراوخۆ توشی پێکانە ماسولکەییەکەی بوو، هەروەها بە گریانەوە یاریگای جێهێشت و ماریا خیمێنیز لە جێگای هاتە نێو یاریگاوە.

لای خۆیەوە مارسیلۆ بیلیسای راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای نیگەرانی خۆی دوپاتکردەوە و رایگەیاند، ماسولکەکانی ئاراوخۆ توشی پێکان بووە و هیوادرن ماوەیەکی زۆر دورنەکەوێتەوە.

جەختیشیکردەوە، دوای پشکنینە پزیشکییەکان جۆر و ماوەی دورکەوتنەوەی پێکانەکەیان بۆ دەردەکەوێت.