کێشەکانی بەرشەلۆنە چین؟

PM:06:23:30/10/2023

1380 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خراپی هێڵی بەرگری هۆکاری کێشەکانی ئەم وەرزەی بەرشەلۆنەیە و سێ یاریزانیش بەرپرسیارن لە ئەنجامەکان.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە راپۆرتێکیدا هۆکاری خراپی ئەنجامەکانی یانەی بەرشەلۆنەی لەم وەرزەدا لە چاو وەرزی رابردوو بڵاوکردەوە.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، هێڵی بەرگری گەورەترین کێشەی یانە کەتەلۆنیەکەیە لەم وەرزەدا چونکە تا ئێستا لە 11 یاریدا 12 گۆڵیان لێ تۆمارکراوە لە کاتێکدا وەرزی رابردوو دوای ئەو ژمارە یاریە تەنیا چوار گۆڵی لێ تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجامەکانی بەرشەلۆنە لە جامپیۆنز لیگدا باشترە لە رابردوو بەڵام لە لالیگا لە بارودۆخێکی خراپدایە ئەوەش بەهۆی خراپی هێڵی بەرگری کە لە چاو ساڵی رابردوودا ئاستیان دابەزیوە.

رونیشیکردووەتەوە، ئاستی سێ یاریزان لە چەند یاری رابردوودا لەژێر نیشانەی پرسیاردایە کە ئەوانیش باڵدی بەرگریکار هەرچەندە دەرفەتی زۆری پێدراوە وە رۆمیۆی هێڵی ناوەڕاست، کۆتا یاریزانیش فێران تۆرێس کە سەرکەوتوو نەبووە لە سەلماندی و متمانەی چاڤی راهێنەری لەدەستداوە چونکە لە کۆتا پێنج یاریزانی خولی ئیسپانیا گۆڵی تۆمار نەکردووە.
خ . ک