ئاسۆ ڕۆستەم لە سالمیە بەردەوام دەبێت

PM:09:57:08/10/2022

1276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی سالمیە سەرجەم ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە باسیان لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئاسۆ ڕۆستەم دەکرد.

بەدر خالدی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی سالمیەی کوەیتی ڕاستی بابەتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئاسۆ ڕۆستەمی عێراقی هێرشبەری یانەکەی ئاشکراکرد.

سالمیە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرە کوردەکەدا ئەنجامدا و هیوایەکی زۆریان لەسەر یاریزانەکە هەڵچنیبوو.

خالدی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ڕۆژنامەکان ڕایگەیاند کە هەموو ئەو دەنگۆیانە باس لە دەست بەرداربونی ئاسۆ ڕۆستەم دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە و دوپاتیکردەوە کە متمانەیەکی زۆریان لە ئاست و توانای یاریزانەکە هەیە.

وتیشی: ئاسۆ هێشتا پێویستی بە یاری زیاترە بۆ ئەوەی ئاستێکی بەرز لەگەڵ سالمیە پێشکەش بکات و ئێستا زۆر زووە بۆ ئەوەی باسی ئەو بابەتە بکرێت چونکە دەرگای گواستنەوەی یاریزان داخراوە.

لەکۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد ئەوەی گرنگە بۆ یانەکەیان گرنگیدانە بە داهاتوو و سەرنجیان لەسەر یاریەکانی تر دەبێت.