پۆگبا نایەوێت ناپاکى لە مانچستەر بکات

PM:06:26:09/05/2022

896 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆڵ پۆگبا نایەوێت ناپاکى لە مانچستەر یونایتد بکات و بیرۆکەى یاریکردن لە مانچستەر سیتیدا ڕەتدەکاتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژەیان بەوەدەکرد، یانەى مانچستەر سیتى پلان بۆ ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ پۆڵ پۆگباى فەڕەنسى یاریزانى یانەى مانچستەر یونایتد دادەڕێژێت، ڕاستەوخۆ دواى یەکلاکردنەوەى گرێبەستى ئیرلینگ هالاندى نەرویجى هێرشبەرى یانەى دۆرتمۆند.

ڕۆژنامەى زەئەتلەتیکى بەریتانى بڵاویکردەوە، پۆگبا بیرۆکەى یاریکردن بۆ مان سیتى ڕەتدەکاتەوە و نایەوێت ناپاکى لە هاندەرانى یانەکەى بکات، بە پەیوەندیکردن بە ڕکابەرە ناوخۆییەکەى یانەکەیەوە.

ئاماژەش بەوەدەکات، یانەکانى ڕیاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس ئەگەر هەیە ڕووى داهاتووى یاریزانە فەڕەنسیەکە بن لە وەرزى داهاتوودا، بەڵام پۆگبا خۆى بەلایەوە باشترە پەیوەندى بە یانەى پاریس سان جێرمانەوە بکات.

گرێبەستەکەى پۆڵ پۆگبا لە هاوینى داهاتوودا کۆتایى دێت، ئەمەش یاریزانەکە سەربەست دەکات بەبێ بەرامبەر پەیوەندى بە هەر یانەیەکەوە بکات کە خۆى بیەوێت.

گ . ف

From Reliable Sources: What Do We Know About Manchester United Midfielder Paul Pogba to Manchester City? - Sports Illustrated Manchester City News, Analysis and More