سەردێڕ:

PM:01:31:10/07/2021

6924 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و تیایدا هاتووە، ٥٧٣ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەمەش بەبەراورد بە دوێنێ رێژەی توشبوون کەمیکردووە، هاوکات لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین هیچ حاڵەتێکی توشبوو تۆمارنەکراوە.

بە پێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، رێژەی توشبوون لە هەرێم بەمجۆرەیە: لە هەولێر ٣٥ کەس، سلێمانی ٥٤ کەس، دهۆک ٤٣٦ کەس.

هاوکات چاکبوونەوەش بەمجۆرەیە: لە هەولێر ١٠٧ کەس، سلێمانی ٢٣٣ کەس، دهۆک ٤١٠ کەس، گەرمیان ١٨ کەس، هەڵەبجە دوو کەس، راپەرین یەک کەس.

گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە لە شارەکانی هەرێمدا، سلێمانی پێنج کەس، گەرمیان یەک کەس.

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تاوەکو ئێستە ١٩٣ هەزار ٨٠٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوونە، لەو ژمارە ٧٦٨ کەسیان چاکبوونەتەوە ١٨٣ هەزار ٣٣٣ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٥٣٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

گەلەری