PM:02:42:24/01/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لەپێناو
ئەلڤارێز ئامادەیە گاڤی و کاسادۆ پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات.
خوان لاپۆرتای
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی
ئەرجەنتینی نەهێناوە و خەونی ئەوەیە ئەو یاریزانە درێسی یانەکەی بپۆشێت.
سەرۆکی یانە
کەتەلۆنیەکە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کۆبونەوەی کردووە و پلانێکی نوێیان داڕشتووە
بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ چەند وەرزی داهاتوو.
پێگەی ئێل
ناسیۆنالی ئیسپانی ئاشكرایکردووە، یانەی بەرشەلۆنە پێداگرە لەسەر گواستنەوەی
جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید بە هەر نرخێک بێت لە هاوینی ئەمساڵدا.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە،
یانە ئیسپانییەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە دوو یاریزانیان پێشکەشی ئەتلەتیکۆ بکەن
کە ئەوانیش گاڤی و مارک کاسادۆن بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرە
ئەرجەنتینیەکەیان.
جگە لەوەش بڕی 30
ملیۆن یۆرۆش لەگەڵ ئەو دوو یاریزانەیان بە یانەکەی شاری مەدرید دەدەن تەنها لە
پێناو ئەوەی ئەلڤارێز وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان بپۆشێت.
لە کۆتاییشدا
رونیکردووەتەوە، دێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ ئەگەری هەیە رازیبێت بە
دەستبەرداربوون لە ئەلڤارێز بەهۆی ئەوەی بەردەوام سەرسامبووە بە ئاستی هەریەکە لە گاڤی
و کاسادۆ.
خ . ک