بەرشەلۆنە رافینیا دەفرۆشێت یان نا؟

PM:01:10:24/01/2026

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی 120 ملیۆن یۆرۆیی سعودییەکانی رەتکردووەتەوە بەرامبەر فرۆشتنی رافینیا.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، رۆژنامەکان بەردەوام ناوی رافینیای ئەستێرەی بەرازیلیان بە چەند یانەیەکی سعودیەوە باسکردووە بەڵام ئەو یاریزانە رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا جارێکیتر یانە سعودییەکان هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ ئەستێرە بەرازیلیەکە داوە.

موندۆ دوپاتیکردووەتەوە کە یانەی نیۆمی سعودی ئۆفەرێکی 120 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی یانەی بەرشەلۆنە کردووە بەرامبەر فرۆشتنی رافینیا پێیان لە مێرکاتۆی زستانەی ئێستادا.

ئەو رۆژنامەیە دڵنیاییداوە لەوەی کە ئۆفەری یانە سعودییەکە دەستبەجێ لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە رەتکراوەتەوە و پێیان راگەیاندوون کە رافینیا یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پرۆژەی یانەکەیان و بە هیچ شێوەیەک نایفرۆشن.

رونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا رافینیا لەلایەن هاندەران و راهێنەری بەرشەلۆنەوە پشتگیریەکی زۆر دەکرێت و بە سەرکردەیەکی گەورەی یانەکەیان دەیبینن بەهۆی ئەوەی کاریگەری زۆری لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەی دروستکردووە.

خ . ک