سەنیگال لە مۆندیال دووردەخرێتەوە یان نا؟

PM:03:09:20/01/2026

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەر و یاریزانانی سەنیگال چاوەڕێی سزایەکی زۆر قورس دەکەن و ئەگەری دوورخستنەوەیان هەیە لە مۆندیال یان بۆ چەند یارییەک رادەگیرێن.

کاردانەوەکان لەسەر هەڵوێستی راهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەی سەنیگال بەردەوامیان هەیە دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ویستیان بچنە دەرەوەی یاریگا و یارییەکە تەواو نەکەن.

رۆژنامەی ئازی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، راهێنەر و 11 یاریزانە سەرەکییەکەی هەڵبژاردەی سەنیگال چاوەڕێی سزایەکی زۆر قورس دەکەن لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە، ئەگەری هەیە ئەو راهێنەر و 11 یاریزانە سەرەکییە بۆ ماوەی چوار تا شەش یاریی سڕ بکرێن و نەتوانن بەشداری ئەو ژمارە یارییەی مۆندیالی 2026 بکەن.

رونیشیکردووەتەوە، ئەگەر ئەو سزایە جێبەجێ بکرێت ئەوا هیچ کامیان ناتوانن بەشداری سێ یاریی یەکەمی مۆندیال و قۆناغی 32ش بکەن، ئەگەر سزاکە بۆ شەش یارییش زیادبکرێت ئەوا تا قۆناغی پێش کۆتایی بەشداریی ناکەن.

لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، هیچ دوور نییە هەڵبژاردەی سەنیگال لە مۆندیالی 2026 دووربخرێتەوە و لە ئێستادا فیفا سەرقاڵی خوێندنەوەیە بۆ ئەو سزایانەی بەسەر ئەو هەڵبژاردەیە بیسەپێنێت.

خ . ک