PM:08:17:25/01/2026
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ریاڵ ئۆڤیدۆ هێنا و گەڕایەوە پێشەنگ.
لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریاڵ ئۆڤیدۆی کرد.
لە تایمی یەکەم، یانەی میوان ئاستێکی چاوەڕواننەکراوی پێشکەش کرد و چەندین هێرشیان بردە سەر گوڵەکەی بەرشەلۆنە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام مایەوە و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، بەرشەلۆنە جیاوازتر گەڕایەوە و توانی دوو گۆڵی لەسەریەک تۆماربکات لە خولەکەکانی 52 و 57 لەرێگای دانی ئۆلمۆ و رافینیاوە، پاش ئەوەش دووبارە ئاستی کوڕانی فلیک باشتر بوو، توانیشیان لە خولەکی 73 گۆڵی سێیەم لەرێگای لامین یاماڵەوە تۆماربکەن بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش، یارییەکەش تا کۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی بەرشەلۆنە کۆتایی پێهات و خاڵەکانی بوون بە 52 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی.