AM:01:11:21/01/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ مەدرید بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە مۆناکۆ هێنا و پاریس دۆڕا و ناپۆلیش یەکسان بوو.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، ریاڵ مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ میوانداری مۆناکۆی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ریاڵ باشتر بینران و توانیشیان لەو تایمە دوو گۆڵ لە رێگای مباپێوە لە خولەکەکانی پێنج و 26ـەوە تۆماربکات و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، ماستانتونۆ لە خولەکی 51 ریاڵی کرد بە خاوەنی گۆڵی سێیەم، پێش ئەوەی لە خولەکی 55 تیلۆ کێرەر چوارەم گۆڵی خاوەن یاریگا بە هەڵە لە خۆیان تۆماربکات.
کوڕانی ریاڵ بەوەوە نەوەستان و لە خولەکی 63 لەڕێی ڤینیسیۆسەوە پێنجەم گۆڵیان تۆمارکرد، هەرچەند لە خولەکی 72 تێزێ گۆڵێکی بۆ مۆناکۆ کرد، بەڵام یارییەکە بەو ئەنجامەوە نەوەستا و لە خولەکی 80 بێلینگهام ریاڵی کرد بە خاوەنی گۆڵی شەشەم.
سەرەنجامیش یارییەکە بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی کوڕانی ئاربیلوا کۆتایی پێهات و خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 15 خاڵ.
لە یارییەکانی تریشدا، سپۆرتینگ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە پاریس سان جێرمان هێنا، ناپۆلیش بە گۆڵێک لەگەڵ کۆپنهاگن یەکسانبوو.