PM:06:00:25/01/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە مایۆرکا هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریاڵ مایۆرکای کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی سیمیۆنی بەتەواوی دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و توانیشیان لە خولەکی 22 گۆڵی یەکەم لەرێگای سۆرلۆسەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی ئەتلەتیکۆ باشتر بینران، لە خولەکی 75یش لۆپێز بە هەڵە گۆڵی دووەمی لە تیپەکەی تۆمارکرد و کوڕانی خاوەن یاریگای زیاتر دڵنیاکرد، پێش کۆتایی یارییەکەش لە خولەکی 87 ئەلمادا سێیەم گۆڵی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەبردنەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی پێهات، خاڵەکانیشیان بوو بە 44 خاڵ لە پلەی سێیەم.