ئەنچیلۆتی دەگەرێتەوە ریاڵ مەدرید؟

PM:06:39:21/01/2026

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی بە پێرێزی راگەیاندووە کە ئامادەیە پاش مۆندیال بگەرێتەوە ریاڵ مەدرید.

پاش ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دوورخرایەوە و ئەلڤارۆ ئەربیلوا وەک جێگرەوەی دیارییکراوە، بەڵام بەهۆی کەی ئەزموونی ئەو راهێنەرە متمانەی تەواو بە تواناکانی ناکرێت.

تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی راگەیاندووە کە ئامادەیە پاش جامی جیهانی بگەرێتەوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی مێرێنگی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ئەنچیلۆتی وەک بژاردەیەک دەهێڵننەوە و لە ساتی خراپی ئەنجامەکانی ئەربیلوا و نەدۆزینەوەی جێگرەوەی گونجاو ئەوا ئامادەن کارلۆ بگەرێننەوە ریزەکانیان.

لەلایەکیترەوە ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە پاش ئەوەی مێرێنگی بەجێهێشت لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە تاکە یانە ئامادەیە پاش جێهێشتنی هەڵبژاردەی بەرازیل راهێنەرایەتی بکات ریاڵ مەدریدە.