لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە بردنەوە لە ڤیاڕیاڵ بە کاتی چووە پێشەنگ

AM:12:56:25/01/2026

416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە بردنەوە لە ڤیاڕیاڵ بە کاتی چووە پێشەنگ و ئەمشەو بەرشەلۆنە یاریی هەیە.
لە یارییەکانی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵ.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 47 و 94 کیلیان مباپێ دوو گۆڵ بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو ئەنجامە، ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی، ڤیاڕیاڵ بە 41 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.
خ . ک