لیڤەرپوڵ و تۆتنهام لەپێناو چوامینی 100 ملیۆن یۆرۆیان تەرخانکردووە

PM:05:05:25/01/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ و تۆتنهام لەپێناو چوامینی 100 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە.

راپۆرتە رۆژنامەنوسییەکان بڵاویانکردەوە، هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهامی ئینگلیزی پلانی ئەوەیان داڕشتووە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بگوازنەوە.

پێگەی تیم تۆڵکی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو یانە ئینگلیزیە ئۆفەرێکیان بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە بەرامبەر فرۆشتنی ئۆرلێن چوامینی ئەستێرەی فەرەنسی پێیان.

دوپاتیکردووەتەوە کە هەردوو یانەکە ئامانجیان ئەوەیە هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان بەهێز بکەن لەبەرئەوە دەیانەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکە بگوازنەوە پێکهاتەکەیان.

رونیشیکردووەتەوە، هۆکاری گرنگی پێدانی بەرپرسانی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام بە چوامینی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە توانایەکی زۆری هەیە لەڕووی جەستەییەوە جگە لەوەش دەتوانێت بە خێرایی تۆپ لە یاریزانانی بەرامبەر وەربگرێتەوە.

لە کۆتاییدا دڵنیاییداوە لەوەی کە ئەستەمە ریاڵ مەدرید دەستبەرداری چوامینی ببێت بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا ئاستی زۆر بەرزبووەتەوە و بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی پرۆژەی یانەکەیان دەیبینن.
خ . ک