PM:07:12:25/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی بە کریستاڵ پاڵاس هێنا و ئەستۆن ڤێلاش لە نیوکاسڵی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ئینگلتەرا، چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری کریستاڵ پاڵاسی کرد.
لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوو یانە لەیەکتر نزیک بوو، بەڵام کوڕانی بلوز سەرکەوتوو بوون لە گۆڵی یەکەم کاتێک لە خولەکی 34 لەرێگای ئیستیڤاوەوە تۆماریانکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هەر لە سەرەتاکان و لە خولەکی 50 جواو پیدرۆ چێڵسی کرد بە خاوەنی گۆڵی دووەم، دواتریش لە خولەکی 64 ئینزۆ بە لێدانی سزا سێیەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.
هەرچەندە لە خولەکی 88 ریچاردس گۆڵێکی بۆ پاڵاس تۆمارکرد، بەڵام یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و چێڵسی بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا و خاڵەکانی بوون بە 37 خاڵ.
لە یارییەکانی تریشدا، ئەستۆن ڤێڵا بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە نیوکاسڵ هێنا، نۆتینگهامیش لە برێنتفۆردی بردەوە.