PM:11:14:24/01/2026
392 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لەسەر ئاستی خانمان
بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ریاڵ مەدریدی بردەوە بووە پاڵەوان.
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا خانمانی ریاڵ
مەدرید و بەرشەلۆنە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە.
لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنە باشتربوون و توانیان لە
خولەکی 28 لەرێگەی بروگێتی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
هەرچەندە ریاڵ مەدرید هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ
یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لە
بەرژەوەندی بلەوگرانا کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەهێزتربوو بەڵام گۆڵکردن
دواکەوت بۆ خولەکی سێی کاتی زیادکراو کاتێک پوتاڵاس توانی دووەم گۆڵ بۆ بارسا
تۆماربکات.
سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە
بەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتایی هات و بوونە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا.