PM:09:19:24/01/2026
416 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی دەیەوێت ماستانتۆنۆ لە ریاڵ مەدرید لەم زستانەدا
بەشێوەی خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی.
چێڵسی دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا پێکهاتەکەی لیام
رۆسینێری راهێنەر بەهێزتر بکەن هەربۆیە چاوییان لە کڕینی یاریزانی نوێیە.
پێگەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە،
یانەی چێڵسی بیر لەوە دەکاتەوە فرانکۆ ماستانتونۆ لە ریاڵ مەدرید بە
خواستن و تا کۆتایی وەرز بگوازێتەوە ریزەکانی.
سەرچاوەکە
دەشڵێت، بلووز پێیوایە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە یاریزانێکی داهێنەرە و دەتوانێت
وزەیەکی زیاتر بە هێڵی هێرشبەری ببەخشێت.
بەگوێرەی
هەمان سەرچاوە، ریاڵمەدرید نیازی فرۆشتن یاریزانەکەی نییە و بڕوای تەواوی بە تواناکانی هەیە، بەڵام
پێدانی بە خواستن بۆ یانەیەکی دیکە، وەک بژاردەیەکی گونجاو دەبینێت لەپێناو
گەشەکردنی زیاتر و پێدانی خولەکی پێویست.
ماستانتونۆ
لە هاوینی رابردوو لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ لە یانەی ریڤەر پلەیتەوە پەیوەندی بە مێرێنگیوە کرد، تاوەکو ئێستا
بەشداریی لە 20 یارییدا کردووە، سێ گۆڵی کردووە و تەنیا
ئەستیستێکیشی دروستکردووە