PM:03:23:24/01/2026
356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا پەیوەندی بە رۆدریگۆوە کردووە و پرۆژەکەی بۆ رونکردووەتەوە تا بە گرێبەستەکەیان رازیبێت.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، راپۆرتە رۆژنامەنووسیەکان بەردەوام باسیان لەوە کردووە کە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئارەزوویەکی زۆری بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید هەیە.
تۆڕی فیچاجێس لە نوێترین پێشهاتدا ئاشکرایکردووە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی پەیوەندی بە رۆدریگۆی ئەستێرەی بەرازیلیەوە کردووە تا رازیبکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
ئەو تۆڕە رایگەیاندووە، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا گواردیۆلا پرۆژەی یانەکەی بۆ ئەستێرە بەرازیلیەکە رونکردووەتەوە لەپێناو ئەوەی ئەو یاریزانە گرێبەست لەگەڵ یانەکەی ئیمزابکات بۆ وەرزی داهاتوو.
دەشڵێت، ئەو راهێنەرە دڵنیاییداوە لەوەی کە رۆڵێکی سەرەکی لە یاریگادا بە رۆدریگۆ دەبەخشێت و بەردەوامیش سەرەکی دەبێت، لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی ئەو یاریزانەیە تا هاوینی داهاتوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێبکەن.
خ . ک