سەردێڕ:

بەڤیدۆ.. ماڵی بەرپرسەکەی داعش لە پاش هێرشەکانی هێزەکانی ئەمریکا ببینە

AM:08:30:04/02/2022

14060 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، ماڵی ئەبوو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی لە دوای هێرشەکەی سوپای ئەمەریکا بۆ سەر ماڵی ئەو سەرکردەییەی داعش دەردەکەوێت.


دوێنێ پێنجشەممە، جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کوشتنی دووەم خەلیفەی داعشی لە سوریا راگەیاند بەناوی ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە دوو رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئەمریکا جێبەجێیان کرد، هاوکات سوپاسی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد لە هاوکاریکردنیان.

هەرچەندە سەرەتا میدیا جیهانییەکان وایان بڵاوکردەوە کە ئەبوو ئیبراهیم کوژرابێت بەڵام دواتر هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا رایانگەیاند ئەبوو ئیبراهیم خۆی و خیزانەکەی تەقاندووەتەوە.

ئەبوو ئیبراهیم دوو هاوسەر و ٧ کوڕ و ٩ کچی هەبووە و هەتا ئێستا دیار نیە چەندیان لە کردەوە خۆکوژیەکەی سەرکردەی داعشدا کوژراون و چەندیان ماون.

لەبارەی هێرشەکەی سوپای ئەمریکا ئەوە خراوەتەڕوو، کە هێرشەکە زەمینی و ئاسمانی بووە بۆ سەر گوندی ئەتمە لە باکووری پارێزگای ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سووریا و تێیدا ١٣ كه‌س کوژراون كه‌ ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵن.

ئۆپراسیۆنەکەی سەربازانی ئەمریکا لە گوندی ئەتمە بە پاڵپشتی فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ و هەلیکۆپتەرێک لە دەورووبەری کاتژمێر ١٢:٣٠ ی شەو دەستی پێکردووە.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا سوپای ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر ئەو شوێنەی بە ئامانج گیراوە و ئەبو ئیبراهیم هاشمی لێبووە، بەڵام بەر لە گەیشتنی سەربازەکان ئەبوو ئیبراهیم هاشمی خۆیو خێزانەکەی تەقاندووەتەوە.













گەلەری