لیوای ٢٤ی حەشدی شەعبی رایگەیاند، چەکدارانی داعش لە سنوری شارەبان ھێرشیان کردووە و کوژراو و بریندار ھەیە.
لیوای ٢٤ی حەشدی شەعبی رایگەیاند، ئەمشەو لەسنوری شارۆچكەی شارەبان چەكدارانی داعش هیرشیان كردووەتە سەر هیزەكانی لیوای ٢٤ی حەشد شەعبی.
ئەوەش ھاتووە،
بەپێی راگەیەندراوی لیواكە كوژراو و بریندارەکان لە ھێزەکانی حەشد نەبوون و ھێشتا
نازانرێت کێن لەوانەیە ھاوڵاتی مەدەنی بن.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
كامێرایەکی حەراری لیواكە لەلایەن قەناس بەدەستانی داعشەوە كراوەتە ئامانج و سوتێندراوە، هەر لەمبارەیەشەوە
عەدنان محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵوەشاوی شارەبان بۆ ئین ئاڕتی وتی، ئەو
سنورەی كە داعش دزەی كردووەتە ناوی و هێرشی كردووە هێزی سوپا و پۆلیسیشی لێبووە.
بڕیار جاف، گەرمیان