سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:08:33:21/01/2025

12640 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کەمێك بەزربووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٧٢٧ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٨ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.

هاوکات، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم رۆژیدا نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمیش بەرزبووەوە، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم جۆرەیە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٨ هەزار دینارە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٤ هەزار دینارە بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٨١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٠٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٤ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٨١ هەزار دینارە.













گەلەری

‌بەپەلە