سەردێڕ:

سبەی دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە دەکرێت کە بەغدا ناردوویەتی

PM:05:09:18/01/2025

32704 جار خوێندراوەتەوە

سبەی لە سنووری ئیدارەی سۆران دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە دەکرێت کە حکومەتی عێراق ناردوویەتی بۆ هەرێم، بۆ هەر خێزانێکیش بری ١٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، حکومەتی عیراق بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی بۆ تەواوی هەرێم ناردووە و لە سبەینێوە لە چۆمان و ناوچە شاخاویەکان دابەش دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر خێزانێک بری ١٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت بە نرخی ٣٠ هەزار دینار.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەر لە ماوەکانی رابردوو دەستی بە فرۆشتنی نەوت کرد بە هاوڵاتیان و بۆ ٢٠٠ لیتر بڕی ١٠٤ هەزار دیناری وەردەگرت بەڵام بەشێکی هاوڵاتیان ئامادە نەبوون بەو نرخە بیکڕن.

 













گەلەری