سەردێڕ:

وەزیری دارایی عێراق: ئامادەین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرین

PM:11:01:21/01/2025

15844 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمن و سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەکن. تەیف سامیش وتوویەتی، ئامادەن مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکەی وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو هەموو شتێک ئامادە بکەن و بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی هەرێم و عێراق کۆببنەوە و بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم بدەن.

بە گوێرەی زانایارییەکان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەن مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرن و با شاندەکەی عێراق کە لە ئێستادا لە هەرێمن، لیستی مووچە لەگەڵ خۆیاندا ببەنەوە بۆ بەغدا.
هاوکات، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرێم بەڵێنی داوە پابەندی رادەستکردنی سەدا٥٠ـی داهاتی فیدڕاڵی بێت.

 













گەلەری