سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: هیچ ترسێك بۆ مووچەخۆرانی عێراق نیە و بە تەواوی مسۆگەر کراوە

PM:03:08:21/01/2025

1748 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند، ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی مووچە خۆرن و مانگانە مووچە لە حکومەت وەردەگرن، دەشڵێت هیچ ترسێک بۆ مووچە خۆرانی عێراق نیە و بەتەواوەتی مسۆگەر کراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند، ٢٠ ملیۆن عێراقی هه‌یه‌ كه‌ به‌ مووچه‌ ده‌ژین، كه‌ مووچه‌كانیان پارێزراوه‌ و به‌هیچ جۆرێك ده‌ست بۆ مووچه‌كانیان نابردرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مووچه‌ی شایسته‌ بۆ داراییەکان بۆ ئەو کەسانەی کە سودمەند دەبن بریتین له‌ فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، چەند توێژێکی دیکە، به‌م پێیه‌ پرسی ده‌ستكاریكردنیان نادروسته‌ و دابینكردنی مووچه‌كانیان مانگانه‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ته‌ و به‌ ته‌واوی مسۆگه‌ر كراوه‌ و هیچ ترسێك بۆ مووچه‌ نییه‌".

باسی لەوەشکرد، هەروەک چۆن بودجه‌ی سێ ساڵی پێشتر په‌سه‌ند كرابوو، ئەمساڵێش بەهەمان شێوە پەسەند دەکرێت، به‌ڵام په‌ره‌گرافێك هه‌یه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی خشته‌ی بودجه‌ به‌پێی گۆڕاوه‌كانی هه‌ر ساڵێك، به‌و پێیه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ین رۆژانی داهاتوو خشته‌كانی بودجه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ دارایی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێردرێن و پاشانیش ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن بۆ په‌سه‌ندكردنی.













گەلەری