کاتی بڕیاردانە واز لە بۆڵە بۆڵ بهینن
PM:04:21:21/01/2025
948 جار خوێندراوەتەوە
نەجات ئەحمەد
+
-
لەئێستادا
هاوکێشەی گۆرینی دەسەڵات هاتۆتە پێشەوە بە جۆرێک کە لەماوەی ٣١ ساڵی رابردوو سەرۆک
وەزیران لە پارتی نابێت، تەحداکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ئەو هێزانەیە کە
خۆیان وا نمایش دەکەن کە دژی هەژموونی حکومی پارتین لە ناوچەکەو لە کاتی بانگەشەی
هەڵبژاردنەکان خۆیان شینو مۆر دەکەنەوە.
کاتێک
کاک شاسوار بۆ یەکەم جار لە حکومڕانی لە هەرێم دێت پێشنیارێکی چارەنووس ساز دەخاتە
بەردەم حیزبەکانی کە کورسی پەرلەمانیان هێناوە وبەتایبەت یەکێتی و هاو ئاوازەکانی تا لەژێر هەژموونی حکومڕانی پارتی بێنە
دەرەوەو واز لە جێگریکردن بۆ پارتی بهینن و خۆیان ببنە بڕیاردەری داهاتووی ئەو وڵاتە.
نەوەی
نوێ بیانوو بڕی کردن و پێشنیاری ٥٠+١ خستە بەردەمتان بە بێ ئەوەی داوای یەک پۆستیش
بۆخۆیان بکەن، پێشنیارەکەی نەوەی نوێ بە جۆرێکە هەندێکیانی سامت کردوەو هەندیکیانیش
کەوتوونەتە پریەوبۆڵەو لە پشت کۆمپیوتەرکانیانەوە قسەی لابەلا فرێدەدەن تەنانەت وەکو
کابرا حیسابی ٥٠+١ یەکیشیان پێ کۆناکرێتەوە، حقسینەشیان بیرچۆتەوە کە ژمارەی کورسیەکانی
دەرەوەی پارتیان پێ کۆناکرێتەوە کە ئەلفوبێی کۆکردنەوەکەیە یەکێتی ٢٣ و دووی کۆتاش
ئەوە ٢٥، یەکگرتوو ٧ کورسی لەگەڵ ٣ کورسی کۆمەڵ، ئەوە ٣٥ کورسی لەگەڵ ١٥ کورسیەکەی
نەوەی نوێ دەکاتە ٥٠ کورسی ئێ هەشت کورسی دیکەش هەیە ئەوە ٥٨ ئەگەر بە حئساب خۆیان
وەک دژە پارتی دەردەخەن فەرموو ئەوە عەرز و ئەوە گەز.
ئەمە
نە ئاوتکردن و نە دژایەتی کردنی پارتی یە بەقەد ئەوەی یارییەکی دیموکراسی دوای هەڵبژاردنەکانە
کە دەکرێت بەشێک لە پۆستەکانی دیکە بدرێت بە پارتی جگە لە پۆستی سەرۆک وەزیران نەبێت
هەژموونی پارتی بۆ چوار ساڵی دیکە لەحکومرانی دووربخرێتەوە، بۆیە تەحداکەی کاک شاسوار بۆ ئەو حیزبانە تەنیا دوو
رێگەیان لەبەردەمە رێگەی سێیەمی نیە، یا دەبێت بێنە بەرەی خەڵک و بەڵێنەکانی کاتی هەڵبژاردنیان جێ
بەجێ بکەن یانیش بچنە بەرەکەی دیکە کە مانەوەیانە لەژێر هەژموونی پارتی.
لەکاتێکدا
نەوەی نوێ ٦ وەزارەت و ٥٠ پۆستی دیکەی وەکیل وەزیری وبەرێوبەری گشتی و راوێژکاری
خراوەتە بەردەست، بەڵام ئامادە نیە بە بێ جێبەجێکردنی بەڵنەکانی کاتی هەڵبژاردن وەریان
بگرێت و وەکو تاکە هێزە دوای هەڵبژاەەن باسی دامەزاند و مووچەو لابردنی باج و پێدسنی
سولفەی زەواج عەقاری دەکات بۆ خەڵک، کەچی هیزەکانی دیکە بەدوای وەرگرتنی پۆست وپارەوەن
و دەیانەوێت وەزارەتی زیاتریان پێبدرێت.