سەردێڕ:

گرنگترین بریارەکانی ترەمپ لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا

PM:11:20:20/01/2025

15316 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەردەمی زێڕینی ئەمریکا "تازە دەستیپێکردووە" و دابەزینی ئەمەریکا "کۆتایی هاتووە".


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ترەمپ لە میانی وتاری دەستبەکاربوونیدا رایگەیاند، رێگە بە هیچ کەسێک نادات ئەمریکا بقۆزێتەوە بۆ بەرژەوەندی خۆی و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەمەودوا وڵاتەکەمان سەرفراز دەبێت و دەبێتە جێگەی رێز.

وتیشی، "سەرەتا خزمەت بە ئەمریکا دەکەم، ئەمریکا لە جاران گەورەتر و بەهێزتر و ناوازەتر دەبێت".

جەختیشی لەوە کردەوە کە رێگە نادات کەمتەرخەمی و گەندەڵی لە ئامێری حکومەتدا رووبدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "دابەزین لە ئەمریکا کۆتایی هاتووە".

ترەمپ وتی: حکومەتی پێشووی ئەمریکا نەیتوانی هیچ قەیرانێک لە جیهاندا چارەسەر بکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیایە لە دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی سەرکەوتنی نیشتمانی و بەردەوام بووە و دەڵێت: "ئەمڕۆ زنجیرەیەک فەرمانی جێبەجێکردنی مێژوویی واژۆ دەکەم"، باسی لەوەشکردووە، "ئێستا ئەمریکا گەڕاوەتەوە بۆ ئەمریکییەکان".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەولەویەت ئەوەیە کە ئەمریکا خۆشگوزەران و ئازاد بکرێت و ئەمریکاش: "لە جاران گەورەتر و ناوازەتر دەبێت".

سەرۆک کۆمار ئیدارەی پێشووی بایدنی بە "گەندەڵ و توندڕەو" زانی و وتیشی کە "حکومەتەکانی پێشوو نەیانتوانی سنوورەکانی وڵاتەکەمان بپارێزن".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سیستەمی چاودێری تەندروستی و سیستەمی پەروەردە بە باشی بەڕێوەناچن.

هاوکات، دیارترین ئەو بڕیارانەی کە ترەمپ لە وتاری دەستبەکاربوونیدا رایگەیاند:

راگەیاندنی باری نائاسایی لەسەر سنووری باشووری ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک.

ناردنی هێزی ئەمریکی بۆ سنووری باشوور و راگرتنی هاتنی نایاسایی بۆ ناو ئەمریکا.

ناونانی کەنداوی مەکسیک بە "کەنداوەکانی ئەمریکا".

وەرگرتنەوەی کەناڵی پەنەما و بیخەنە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا.

سەپاندنی باج بەسەر وڵاتانی دەرەوە بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی هاووڵاتیانی ئەمریکی.

ناردنی کەشتیوانی بۆ ئەرکەکان بۆ گەڕان بە مەریخ و بۆشایی ئاسمان.

چاکسازی لە سیستەمی بازرگانی و راگەیاندنی باری نائاسایی وزە.

دووبارە بنیاتنانەوەی یەدەگی ستراتیژی و هەناردەکردنی وزەی ئەمریکی بۆ جیهان.

کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی کەشوهەوای پاریس.

شەڕەکان رابگرن و ژیانێکی نوێ بۆ جیهان بهێنن.

هەر بەرپرسێک بەهۆی نەخۆشی "Covid 19” لە کارەکەی دوورخرایەوە، بگەڕێننەوە سەر کارەکانیان.

ئاڕاستەکردنی حکومەت بۆ تێپەڕاندنی هەڵاوسانی ژمارەیەکی پێوانەیی.

دەستنیشانکردنی باندەکان وەک رێکخراوی تیرۆریستی بیانی.

دامەزراندنی خزمەتگوزاری داهاتی دەرەکی.













گەلەری