سەردێڕ:

هێزێكی‌ كۆماندۆ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كى ئاسایشی گه‌رمیان

PM:01:05:21/01/2025

17700 جار خوێندراوەتەوە

هێزێكی سه‌ر به‌ كۆماندۆ، له‌ ناحیه‌ى مه‌یدانى سه‌ر به‌ گه‌رمیان، هێرش دەکەنە سەر به‌ڕێوەبه‌رى ئاسایشی ناحیه‌كه‌ و له‌ كارمه‌ندێكی ئاسایش ده‌ده‌ن و كه‌له‌پچه‌ى ده‌كه‌ن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان هێزێكی سه‌ر به‌ كۆماندۆ، له‌ ناحیه‌ى مه‌یدانى سه‌ر به‌ گه‌رمیان، هێرش دەکەنە سەر به‌ڕێوەبه‌رى ئاسایشی ناحیه‌كه‌ و له‌ كارمه‌ندێكی ئاسایش ده‌ده‌ن و كه‌له‌پچه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌ى هێزه‌كه‌ى ئاسایش هه‌ستاوه‌ به‌ ده‌ستگیركردنى كه‌سێك كه‌ له‌ باخێكدا ته‌قه‌ى كردووه‌ و نزیك بووه‌ له‌ هێزه‌كه‌ى كۆماندۆوه‌.

هەر بەپێی زانیارییەکان، "هێزه‌كه‌ى كۆماندۆ" كه‌ پله‌دارێكیان له‌گه‌ڵ بووه‌، تفه‌نگیان رووبه‌ڕووى به‌ڕێوەبه‌رى ئاسایشی مه‌یدان كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی ناسیویانه‌ و پله‌ و به‌رپرسیارێتیه‌كه‌یان زانیوه‌.













گەلەری