پەیکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی" رایگەیاند، "تاوانەکەی ئەمڕۆی پارێزگای دیالە ئەوەی بیر خستینەوە کە داعش هێشتا سەرچاوەی دروستکردنی مەترسییە".
ئەمڕۆ هەینی، پەیکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی" لەبارەی هێرشەکەی گروپی چەکداری داعش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "هێرشە چەکدارییەکەی عێراق کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک عێراقی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە تیرۆرستی بوو".
ئاماژەی بەوەشدا،
هێرشەکە ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە هێشتا گروپی چەکداری داعش سەرچاوەی دروستکردنی مەترسی
و هەڕەشەیە.
دەشڵێت، گومانی
تیانیە وریای و یەکڕیزی هۆکارن بۆ شکستپێهێنانی ئەم هەوڵە ترسنۆکانە کە ئامانجییەتی
سەقامگیری ئەمنی بشێوێنێت.
هەروەها، نێچیرڤان
بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەتویتێیکدا ئاماژەی بەوەدا، هێرشەکە سەرکۆنەدەکەن
و گروپی چەکداری داعشی بە مەترسی بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات دانا.
جەختیشیکردەوە
لەسەر هەماهەنگی و هاوکاریکردنی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا بە ئامانجی سەرکەوتن بەسەر
داعشدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا
لە بەغدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا سەرەڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکە، ئاماژەی
بەوەشدا، "لەگەڵ هاوڕێ و هاوبەشەکانماندا شانبەشانی عێراق دەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەی
ئەم جۆرە کارانە".
لەلایەکی دیکەوە،
میسر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی
هێرشە تیرۆرستییەکە دەکەین کە بەربەیانی ئەمڕۆ کرایە سەر پارێزگای دیالە و بەهۆیەوە
ژمارەیەک سەربازی سوپای عێراق شەهیدبوون".
دەشڵێت،
"تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ حکومەتی عێراقی دەردەبڕین لە گرتنەبەری هەر رێوشوێنێکی
پێویستە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری".
ئاماژەی بەوەشداوە،
متمانەی تەواویان بە تواناکانی عێراق هەیە لەسەر ریشەکێشکردنی تیرۆر و ئەوانەی پشتیوانی
دەکەن بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئەو رەفتارە
ترسنۆکانە.
هاوکات، وەزارەتی
دەرەوەی ئەردەن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن.
هەیسەم ئەبولفول
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی ئەردەن رایگەیاند، وڵاتەکەی شانبەشانی عێراق دەبێت
بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی عێراق و گەلەکەی.
لەسەر ئاستی
ناوخۆیش، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا،
چەکدارانی حەشد ئامادەن شانبەشانی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بە
ئامانجی کێوماڵکردنی هەموو شوێنێک بۆ دۆزینەوەی پاشماوەی چەکدارانی گروپی داعش.
پیشتریش، مستەفا
کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ریگەیاند، "ئەو تاوانە چەکدارییەی بەرامبەر رۆڵەکانمان
لە سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە ئەنجامدرا، بێ سزادانێکی یەکلاکەرەوە بە ئاسانی
تێناپەڕێت".
ئاماژەی بەوەشدا،
"هێزەکانمان بەشێوەیەک وەڵامی بکوژان دەدەنەوە دەنگ بداتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە،
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق
لە قەزای خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە و بەهۆیەوە ١١ سەربازی سوپای عێراق کوژران و
نزیکەی ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەرچەندە لەساڵى
٢٠١٧ حکومەتى عێراق کۆتاییهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانى سەر بەو
گروپە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا هێرشەکانیان
زیاتر کردووە.