کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆرمارکراوەکانی دوێنێ خێرایی باش کەمێک زیاد دەکات، ئەگەری دروست بوونی شەختە لە ناوچە بەرزەکانیش هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێـم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کەشی سبەینێ هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە
بەراورد بە ئەمڕۆ بە نزیکەیی ٢ بۆ ٣ پلە و خێرایی با بەردەوام دەبێت بە خێرایی ١٠
بۆ ١٥ کم لە کاتژمێرێکدا.
باسی
لەوەشکردووە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەشەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی
هەرێم دەکاتەوە.
هاوکات، بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی خستەڕوو:
هەولێر: ١بۆ ٩ پلەى سیلیزى
سلێمانی :٠بۆ٧ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٢بۆ١٠پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٥بۆ١٣پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢بۆ١٠پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١بۆ٩
پلەى سیلیزى
حاجی
ئۆمەران: -٣ بۆ -٧ پلەى سیلیزى
سۆران: -١بۆ
٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٧بۆ١٦پلەى سیلیزى.