PM:02:53:21/01/2022
21464 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شۆفێری شۆفڵێک کە ویستویەتی شەقامەکانی سەرتەکی بەمۆ پاک بکاتەوە بەهۆی ئەوەی شۆفڵەکەی هەڵخلیسکاوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شۆفێرەکە بەمەبەستی پاککردنەوەی رێگاوبانەکانی سەرتەکی بەمۆ بەشۆفڵەکەی وەکو خۆبەخش لەدەربەندیخانەوە چووەتە ئەو ناوچەیە کە چەند رۆژێکە بەهۆی بەفربارینەوە رێگاکان بەستویەتی و لەهەندێ جێگا بەفر رێگاکەی داخستوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
بەهۆی بەستووی شەقامەکەوە شۆفڵەکەی خلسکاوە و لەئەنجامدا وەرگەڕاوە و دەست بەجێ شۆفێرکەی
کە ناوی "فایق محمد رەشید" بووە و لەدایکبووی ١٩٥١ەو دانیشتووی دەربەندیخان بووە، گیانی لەدەستداوە.
ماوەی چەند رۆژێکە
شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و
لە ناوەندی پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران
و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ شۆفێران و ھاوڵاتییان
دروستکردووە، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی
ھەرێم دەوامی فەرمی راگیرا.