PM:01:40:21/01/2025
2756 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لە سنووری تارمییەی بەغدا سێ ئەفسەر گیانیان لەدەستدا و چوار پلەداری دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، شانەی راگەیاندنی ئەمنی، بە هاوکارى لیواى ٢٣ـی پیادەى سوپا چوونەتە ئەو شوێنە و لەکاتى دڵنیابوونەوە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی بووە هۆی تەقینەوەی کۆگایەکی کۆنی تەقەمەنی لەناوچەی ئەبو غانتوس لە قەزای تارمییە، کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی ٣ ئەفسەر و برینداربوونی چوار پلەداری دیکە.
بەپێی زانیارییەکان ئاماژە بەوەشکرا، کە ئەم رووداوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکهێنراوە
بۆ دیاریکردنی بارودۆخەکەی و کارکردن لە دەرەوەی چوارچێوە ناسراوەکان، چونکە ئەوانەی
پەیوەندییان بەو جۆرە ئەرکانەوە هەیە دوای دۆزینەوەی کۆمەڵێک تەقەمەنی یان پاشماوەی
جەنگ بەشی ئەندازیاری سەربازین.