کەشناسی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، بەهۆی نزمی پلەکانی گەرما و زۆری رێژەی شێ لە هەودا لە ئێستادا ئاستی بینین کەمبووەتەوە، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر دەبارێت.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی لە پارێزگای سلێمانی کاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی لە هەرێم کردووە کەمدەبێتەوە و نمەباران دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەوە بەهۆی
ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەی رووی لە ناوچەکە کردووە دووبارە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
و پلەکانی گەرماش دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بەتایبەت تریش لە سەرەتای هەفتەی
داهاتووەوە.
لە پێشتردا، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی چەند رێنماییەکی
بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە:
- کەمکردنەوەی خێرایی، چونکە لێخوڕین به‌هه‌مان خێرایی
كه‌ش و هه‌وای ئاسایی له‌كه‌شی ته‌مدا مه‌ترسییه و پێویستە خێراییه‌كه‌ت كه‌م بكه‌یته‌وه
بۆ ئەوەی زیاتر ئامادەبیت بۆ وه‌ستان یان هه‌ر حاڵه‌تێكی تری له ناكاو.
- ئه‌گه‌ر ریژه‌ی بینین گه‌شته رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌هۆی
زۆری ته‌مه‌وه ئه‌وا شوێنێكی باش و سه‌لامه‌ت بدۆزه‌ره‌وه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به
زووترین كات بوەستێنە به‌مه‌رجێک له‌سه‌ر هێڵەکانی شه‌قامه‌كه نه‌بیت و چاوه‌ڕێ
بكه تاوه‌كو بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
- بەکارهێنانی لایتی نزم و دوورکەوتنەوە لە لایتی فوول و
بەرز، چونكه به‌هۆی بوونی ده‌نكۆڵه‌ی وردی ئاو له‌كه‌شی ته‌مدا واده‌كات رووناكییه‌كه
بڵاوببێته‌وه و كاردانه‌وه دروستبكات.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، "ئەم
شەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت و لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانى
گەرمیان باران بارین بەردەوام دەبێت بەشێوەى بارانى مام ناوەند بۆ نمە باران کاریگەریەکەى
لەکاتەکانى بەیانى زوودا لاواز دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانى باکور
و باکورى رۆژهەڵات دەبارێت."